پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت: پێش جەژنی ڕەمەزان هەموو زیانلێکەوتوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەو خانوانەش لادەبرێن کە کێشەیان بۆ ڕێڕەوی ئاو دروست کردووە.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: قەبارەی زیانی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردوو زۆر گەورەیە بەشێوەیەک زیاتر لە هەزار ماڵ و خاوەن خانوو زیانیان پێگەشتووە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تائێستا ١١٧ شوقە بۆ زیانلێکەوتوان دابینکراوە و پێش جەژنی ڕەمەزان هەموو زیانلێکەوتوان قەرەبوو دەکرێنەوە.
پارێزگاری دهۆک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند، بەشێوەیەک" خانوە زیادەڕۆکانی سەر ڕێڕەوی ئاو لادەبرێن، تانەنەت ئەو خانوانەش لادەبرێن کە تاپۆن و کێشەیان بۆ ڕێڕەوی ئاو دروست کردووە".
وتیشی، هەر خانوویەکی زیادەڕۆ کە تاپۆبێت و لابدرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی دھۆک، قەرەبووی دەکەنەوە"