حەنان فەتلاوی: تاکە چارەسەری قەیرانی موچەی فەرمانەبەران خەرجکردنیەتی لە بەغداوە

  2024-03-23  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێکی شیعە ڕایدەگەیەنێت، ئێمە پارە بۆ هەرێم دەنێرین، بەڵام دابەشی ناکات بۆیە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تەنیا چارەسەر خەرجکردنی موچەکانیانە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە.

حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی 21 ساڵە بەغدا هەموو مانگێك موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و ئەو قسەیە ڕاست نییە کە بەغدا موچە نانێرێت.

بەوتەی حەنان فەتلاوی، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 45 ملیار دۆلاری بەغدا قەرزارە، کە وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پارەی داهاتی ناوخۆ و گومرگە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئێمە دژی گەلی کورد نین، ئەوان قوربانیین و بەشێکن لە عێراق، داواکاریی ئێمە ئەوە بووە، ئەگەر فەرمانبەری بندیوارتان نییە کەواتە بۆ لیستی موچە و زانیارییەکانیان بۆ بەغدا نانێرن.
 


ڕیکلام