وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وڵاتی كۆریای باشور له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان و سێنته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشور (KDI School) ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی ماسته‌ری له‌زانكۆكانی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخانكردوه، فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمیش ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه كه وڵاتی كۆریای باشور له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان و سێنته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشور (KDI School) ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی ماسته‌ر له‌بواره‌كانی (سیاسه‌تی گشتی، سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و خاوه‌نداریه‌تی فكری و سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان) له زانكۆكانی وڵاتی كوریای باشور ته‌رخان ده‌كات.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
- هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ‌نادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکەن