وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٣ کەس بریندار بوون و برینی سیانیان سەختە.
شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ١٣ کەس برینداربوون.
لەوبارەیەوە وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند: رووداوەکە لە شەقامی سەرەکی ناحیەی دارەتوو لە نزیک گوندی (بیوک) لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای ئەلێنترا لەگەڵ شۆفرلێت ئەڤیۆی تایبەت روویداوە و لە رووداوەکەدا ١٣ کەس برینداربوون.
وتیشی: بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی سێ کەسیشیان سەختە.