ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بارەی پرسی مووچەی مانگی شوبات کۆدەبێتەوە

  2024-03-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی پرسی مووچەی مانگی شوبات کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لە بارەی مووچەی مانگی شوبات.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی ٥٤ رۆژە مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ئامادەنین دابەشی بکەن بەبیانووی ئەوەی کورتهێنانی تیایە.‌


ڕیکلام