لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردوە، لەپەرلەمان داوا دەکرێت هەمواری یاسای تەمەنی خانەنشینی بکرێتەوە و تەمەنی خانەنشینی کەمبکرێتەوە.
مزر کەرەوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ساڵی ٢٠١٩، کۆمەڵێک کاریگەری نەرێنی دەرکەوتن ئێستا پێویستی بەوەیە دوبارە چاوپێداخشاندنەوەیەک بەبڕگەکانی پەیوەست بەتەمەنی خانەنشینی لە ٦٣ ساڵەوە بۆ ٦٠ ساڵ بکرێت".
ئەوەشی وت: بەهۆی ئەم بڕگەیەوە دامەزراوەکانی وڵات لەتوانای شارەزایانی زانستیو کارگێڕیی لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا بێبەشدەبنو بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ دەستەی خانەنشینی گفتوگۆکراوەو گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ دوبارە ڕێکخستنەوەی بڕگەی تەمەنی خانەنشینیو گەڕانەوەی بۆ تەمەنی ٦٣ ساڵیو هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی ساڵی ٢٠١٩"