حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان سیستەمێکی نوێ لەبەغدای پایتەخت پەیڕەو بکات.
بە مەبەسەتی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدای پایتەخت حکومەتی عێراق دەوامی وەزارەتەکانی دابەش کرد بەجۆرێک هەندێک وەزارەت سەعات ٧ ی بەیانی بۆ ٢ نیوەرۆ دەوام دەکەن و بەشێکی تریان لە ٨ بۆ ٣ و چەند فەرمانگەیەکی دیکەش لە ٩ بۆ ٤ دەوام دەکەن.
هەر بەپێی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی وەزیران، زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەعات ١٠ بەیانی دەست بە دەوام دەکەن.
دواین ڕاپۆرتی میدیا عیراقییەکان دەری خستووە کە ترافیک لە بەغدا مانگ بە مانگ زیاتر دەبێت و دۆخەکە ئەوەندە خراپ بووە ئۆتۆمبێلێک ئەگەر لە گەڕەکێکی شارەکە بۆ بەشێکی تری شارەکە بچێت دەبێت چەندین سەعات لە ترافیکدا چاوەڕوانی بکات.