ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو کەسێک هێرشی کردوەتە سەر مامۆستایەکی ئاینی و ڕێکاری یاساییمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگبووین تاوەکوو تۆمەتبار دەستگیرکرا.
بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی سێشەممە لەکاتی جێبەجبکردنی ئەرکی ئاینی و خزمەتکردنی ڕۆژوەوانان، لەلایەن کەسێکەوە بە ناڕەوا دوور لە ئادابی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھێرش کراوەتە سەر مامۆستای (مزگەوتی گڵوباڵ سیتی).
ئاماژە بەوەشکراوە، وێڕای بەتوندی ئیدانەی ئەم ڕووداوە دەکەن و ڕاستەوخۆ ڕێکاری یاساییان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بون تا ئەو کاتەی تۆمەتبار دەستگیرکرا.
باس لەوەشکراوە، ھەموو لایەک ئاگادار دەکەنەوە کە دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوینش بۆ ئەم ڕوداوە دەکەن تاکو یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت.