هەوڵەکانی لادانی سودانی شکستیهێنا

  2024-03-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی (العربی الجدید): لێدوانە لەدوای یەکەکانی, هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەمانگی ئاشکرایدەکەن, بازنەی پشتیوانی لە محەمەد شیاع سودانی, بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق, لە فراوانبوندایە, لەبەرامبەر ئەو جموجۆڵانەی نوری مالیکی, سەرۆکی ئیئیلافی دەوڵەتی یاسا دەستیپێکردووە, بۆ رێگەگرتن لە سودانی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران, ئەوەش ئاماژە بە دابەشوبونێکی روون دەکات لەناو چواچرێوەی هەماهەنگی.

مالیکی لە کۆمەڵێک لێدوانی جیاجیادا جەختیکردووە, سەرۆک وەزیران بۆی نەبێت بەشداری کێبڕکێی هەڵبژاردن بکات, تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت (٦) مانگ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەست لەکارکێشابێتەوە, تا پۆستەی نەقۆزێتەوە بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن, ئەوەش وەک ئاماژەیەکی روون بۆ سودانی, کە پشتیوانی جەماوەری و سیاسی لە زیادبوندایە. 

لێدوانەکانی مالیکی, وایکرد هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێداچونەوە بە هەڵوێستیاندا بکەن و, پشتیوانی بۆ سودانی دەرببڕن و ڕەخنە لەمالیکی بگرن.

ئەحمەد ئەسەدی, سەرۆکی کوتلەی سەنەد, پێشنیازەکەی مالیکی, بەدەست لەکارکێشانەوەی سودانی لەکاتی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن, بە نا لۆژێکی ناوبرد, ئاماژەی بەوەشەکرد, هەڵوێستی سیاسیان روونە لە راسپاردنی سودانیەوە, بەتوندی پشتیوانی دەکەن, سودانی پرۆژەی سیاسی هەیەو بەشداری هەلبژاردن دەکات و,  لەچوارچێوەی لیستەکەیدا دەبن.

لای خۆیەوە, حەیدەر عەبادی, سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر, پشتیوانی خۆی بۆ ویلایەتی دووەمی سودانی و حکومەتەکەی دەربڕی, بۆ ئەوەی دەرفەتی خۆی وەربگرێت, بۆ بەدیهێنانی چاکسازییە حکومیەکان.

هاوکات موسەننا سامەڕائی, سەرۆکی کوتلەی (ئەلعەزم), لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا, پشتیوانی خۆی بۆ ویلایەتی دووەمی سودانی دەربڕیوەو رایگەیاندووە: سودانی لەزۆرێک لە پرسەکاندا سەرکەتوو بووە, بەسەر زۆرێک لە کێشە گەورەکاندا زاڵ بووە.

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت, فشارەکانی مالیکی لەسەر هێزە سیاسیەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی, بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەمواری یاسای هەڵبژاردن, بووەتە هۆی سەرهەڵدانی رەوتێکی دژی ئەو پێشنیازە, زۆرینەی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی مالیکی ناکەن و لەگەڵ سودانین, بەوپێیەی کەسێکی میانڕەوە.

لەنێو ئەو هێزانەی پشتیوانی سودانی دەکەن, هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری, عەسائیبی ئەھلی حەق, بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی, هاوپەیمانی نەسر, بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی, کۆمەڵێک هێزی تر, کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای دروستبونی دابەشبون, لەنێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.


ڕیکلام