ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و دوو سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوتوێ دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵ کۆببێتەوە کە یەکەم سکاڵا لەلایەن هەیبەت حەمەد عەباس و ئەحمەد مەزهەر جبوری تۆمارکراوە لەسەر جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و داوایان کردووە، سەرجەم رێکار و بڕیارەکانی دانیشتنی ژمارە یەکی رۆژی ١٣ی یەکی ئەمساڵ کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، هەڵبوەشێنرێتەوە.
دووەم سکاڵا لەلایەن یوسف کلابی و فالح فەیاز و حسێن موئەنس تۆمار کراوە لەسەر شەعلان عەبدولجەبار کەریم کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کە داوایان کردووە ئەندامێتی شەعلان عەبدولکەریم هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە مەرجە دەستوری و یاساییەکانی تێدا نییە، هەروەها فەرمانێکی ولائی دەبکرێت کە رێگری بکات لە ئەنجامدانی کارەکانی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی دەردەچێت.