ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

  2024-04-04  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە شایستەی دارایی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سلێمانی مووچەی مانگی کانوونی دووەم(١٢)ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و پارەی پێویست ئامادەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستەکانیان لەلایەن پەروەردەوە ئامادەکراوە وردبینی تێداکراوە و لە بانکەوە پارەکە دەدرێتە خوێندنگەکان و بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا دابەشدەکرێت.


ڕیکلام