ئەمڕۆ زیندانیانی سیاسی و چەند شوێنێکی تر مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن

  2024-04-06  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات و چەند توێژێک مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی (کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێت.  
 
بەپێی لیستەکە بڕیارە تاکو رۆژی دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.


ڕیکلام