نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩٠ دۆلار

  2024-04-09  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرو ٩٠ دۆلار.

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزینینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٩٠ دۆلار و ٤١ سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ بە ٨٩ دۆلار و ٦٨ سەنت فرۆشرا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٦ دۆلار و ٤٤ سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ بە  ٨٥ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٣٤٥ دۆلارە.


ڕیکلام