باسم عەوادی: لەمەودوا قەرزی دەرەکی تەنها بۆ پرۆژەی ستراتیژی بەکاردەهێنرێت

  2024-04-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: مەرجی نوێمان هەیە و لەمەودا وەرگرتنی قەرزی دەرەکی تەنها بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی دەبێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سودانی ساڵی رابردوو لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون بۆ قەرزی دەرەکی بە  بەشداری نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان،  راوێژکارانی ئابوری و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی ١٣ جۆر قەرزی دەرەکی هەبوون کە بەشێکیان کێشەیان تێدا بووە و لە بودجەدا دانرابوون، لیژنەکە بڕیاریدا ئەو جۆرە قەرزانە هەڵبوەشێنێتەوە و لەمەودوا رێگە بە هیچ قەرزێکی دەرەکی نادرێت ئەگەر بۆ پڕۆژەی ستراتیژی بەکارنەهێنرێت.

بەپێی ئامارەکان، لەمساڵدا قەبارەی قەرزی دەرەکی لە عێراق بە ڕێژەی لەسەدا پەنجا دابەزیوە و کەمبووەتەوە بۆ ٨.٩ ملیار دۆلار


ڕیکلام