وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکات

  2024-04-13  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ یادی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا بکەنەوە.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٤ی ٤ی ٢٠٢٤، لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن".

ئاماژەی بەوەشداوە، "پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت".


ڕیکلام