دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

  2024-05-06  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و وورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو لە سنوری حەویجە دەستگیربکرێت.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ح،ئ،ع) پێشینەی کاری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، پاش ڕوخانی کۆتا پێگەی تیرۆرستان، تیرۆرستی داواکراو لە سنوری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک نیشتەجێبووە.

پێشتریش برایەکی بەناوی (ن،ئ،ع) لە ساڵی 2011-2015 لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش وەک جوند بەشداربووە لە هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، کە دواجار لە ساڵی 2015 لە کەرکوک کوژرا.


ڕیکلام