كۆریای باشور باری له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند

  2024-12-03  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی كۆریای باشور باری له‌ناكاوی لە وڵاتدا ڕاگەیاند و پارتی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی بە هاوسۆزی كۆریای باكوور و چالاكییەكانی دژە دەوڵەت تۆمەتبار كرد.


یۆن سۆن یۆل سەرۆکی كۆریای باشور له‌ میانی وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "باری له‌ ناكاو"ـی سه‌ربازی  له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند وئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی كۆریای باشوورە لە هەڕەشەكانی هێزە كۆمۆنیستەكانی كۆریای باكوور و نەهێشتنی ئەوانەی دژایەتی دەوڵەت دەكەن.

هەروەها میدیاکان بڵاویكردەوە كە پەرلەمانی وڵاتەکە داخراوە و هەموو چالاكییە سیاسییەكانیش لە كۆریای باشوور قەدەغەكران.