سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، كه‌س نازانێت ئه‌نجامی كۆتایی سوریا چی ده‌بێت یان كێ ده‌یباته‌وه، ده‌شڵێت، "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نادۆستانه ده‌ستی به‌سه‌ر سوریادا گرت".
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، توركیا پرۆسەیەكی نا دۆستانەی ئەنجامدا لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی گروپە چەكدارەكانی سوریاوە و ئێستا تورکیا کلیلی ڕووداوەکانی سوریای لەدەستدایە.
وتیشی، "توركیا توانای كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وتی ڕوداوه‌كانی سوریای ده‌بێت، ئێستاش له سوریا زۆر بابه‌تی ناڕون هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمه به درێژایی سنوره‌كانی سوریا پێنج هه‌زار سەربازمان هەبوون، به‌ڵام ئێستا 900 سه‌ربازمان ماون و چیتر نامانه‌وێت سه‌ربازه‌كانمان له سوریا بکوژرێن".