فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند" رۆژهەڵاتی فورات لەژێر پاراستنی نێودەوڵەتیە و ڕێگا نادەین ئارامی تێکبدرێت".
ئەمشەو، جەنەراڵ ڤینست برۆكس، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە ژێر چەتری پاراستن و لێكتێگەیشتنی نێودەوڵەتیدایە و ڕێگە نادەین ئارامییەكەی تێكبدرێت".
هاوکات هەر ئەمشەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات درێژکراوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی هێزێکی زۆریان لە دەڤەری بەنداوی تشرین و شاری کۆبانێ کۆکردۆتەوەو هەڕەشەی جدیان لەسەر خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە و چەندان ئاماژە ئەوە دەردەخەن کە تورکیا پلانی هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیەی هەیە