کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی گەرە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی روویداو دەیان کەس بوونە قوربانی
ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا و لە شارۆچکەی کارەسی روویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
پارێزگاری شارەکە ئەوەشی راگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.