سه‌رۆكی ڕووسیا، داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئازه‌ربایجان کرد و ڕایگەیاند، فڕۆکە ئازەربایجانەکە لەکاتێکدا بەرکەوتووە کە بەرگری ئاسمانی ڕووسیا وەڵامی درۆنه‌كانی ئۆکرانیای داوەتەوە.
كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لییڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربایجان، سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازه‌ربایجان، داواى لێبوردنى كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه، سیستەمی بەرگریی ڕووسیا چالاک بووە بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشی درۆنەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر گرۆزنی، لەو کاتەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لەسەر گرۆزنی بووە.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و 38 سەرنشین لەکۆی 67 سەرنشین بەهۆی ئەو ڕووداوە گیانیان لەدەستدا.