میدیاکانی میسر بڵاویان کردەوە کە دەستەی نیشتیمانی دڵنیایی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە لەگەڵ کۆتایی پشووی سەری ساڵدا، موچەی خانەنشینان بەرز بکاتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان، لیوا جەمال عەوەز، سەرۆکی دەستەی ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم بەرزکردنەوەیە لە یەکی مانگی یەکی ٢٠٢٥ـەوە دەست پێدەکات و زیاتر لە ١٠.٥ ملیۆن خانەنشین دەگرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی میسردایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی ئابووری و باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتیان.
ئەمە گەورەترین بەرزکردنەوەی موچەی خانەنشینانە لە مێژووی میسردا و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی ژیانی خانەوادە میسرییەکان هەبێت.