بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی سوریا

  2024-12-30  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیدارەی نوێی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە، مەیسا سابرینی وەک پارێزگاری بانکی ناوەندیی سوریا دەستنیشانکرد

مەیسا سابرین کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە بواری ژمێریاریدا، یەکەم ژنە کە ئەم پۆستە وەربگرێت.

پێشتر "مەیسا سابرین" چەندین پۆستی باڵای لە بانکی ناوەندیدا هەبووە، لە ساڵی 2018ەوە جێگری یەکەمی پارێزگار و بەڕێوەبەری چاودێری بووە، جگە لەوەی سەرۆکی بەشی چاودێری ئۆفیسی بانکی ناوەندی بووە.