گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە حەلەب دۆزرایەوە

  2024-12-30  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە چاوەڕوان دەكرێت سەدان تەرمی تێدابێت، لە پارێزگای حەلەبی سووریا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی سووریا، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە رێگەی زانیاری هاووڵاتییەكی پارێزگای حەلەب دۆزراوەتەوە.

عەمید ئەحمەد لەتوف فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای حەلەب سەردانی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی كردووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگاداركراونەتەوە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دەرهێنانی تەرمەكانی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكە.

هەفتەی رابردوو رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریا ئاشكرای كردبوو، پێشبینی دەكرێت دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت هەبن و زیاتر لە 100 هەزار تەرمیان تێدابێت و سەرجەمیشیان لە سەردەمی رژێمی پێشووی سووریا كوژرابن.