سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەریتانیا ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری بۆ ناردنەوەی کۆچبەران، "بەریتانیا بەبەهای 66 ملیۆن پاوەند پێداویستی پاراستنی سنور دەبەخشێتە عێراق".
بەریتانیا و عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لە داونینگ ستریت، ڕێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ خێراکردنی پرۆسەی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە.
سەرۆک وەزیرانی هەردوو وڵات، کێیر ستارمەر و محمد شیاع سودانی، جەختیان لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ کردەوە. وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئیڤێت کۆپەر، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە "زەحمەتتر بێت بۆ تاوانباران کەڵک لە کەسانی لاواز وەربگرن".
هەروەها بەریتانیا بڕی 66.5 ملیۆن پاوەند ئامێری پێشکەوتووی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق دابین دەکات، کە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.
ئەم ڕێککەوتنە بەشێکە لە پاکێجێکی گەورەتری هاوکاری نێوان هەردوو وڵات، کە بەهای گشتی دەگاتە 12.3 ملیار پاوەند و چەندین بواری وەک بازرگانی و وەبەرهێنان دەگرێتەوە