حکومەتی نوێی سوریا کەسێک دەستگیردەکان کە هەڕەشەی ڕوخاندنی حکومەتی میسری کردووە

  2025-01-15  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی میسری لە سوریا دەستگیر کرا

دەزگا ئەمنییەکانی سوریا ئەحمەد مەنسوریان دەستگیر کرد، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بزووتنەوەی "شۆڕشگێڕانی 25ـی کانوونی دووەم-ی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا و سەرچاوەیەکی ئەمنی عەرەبی کە بۆ ڕۆیتەرز قسەیانکردووە، هۆکاری دەستگیرکردنی مەنسور بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆگەلێک بووە کە تیایدا هەڕەشەی لە حکومەتی میسر کردووە.

مەنسور لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە پڵاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی "شۆڕشگێڕانی 25ـی کانوونی دووەم-ی دامەزراندووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی میسر. ئەم چالاکڤانە پێشتر بەشداری لە ئازادکردنی دیمەشقی پایتەختی سوریا کردبوو.

تا ئێستا نە حکومەتی سوریا و نە حکومەتی میسر هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر دەستگیرکردنی مەنسور نەداوە