سودانی چارەنوسی مووچەی مانگی 12یەکلای دەکاتەوە

  2025-01-17  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای کۆتایهاتنی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، پێسبینی دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی چارەنوسی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلای بکاتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات

دوای چوار رۆژ لە سەردانی بەریتانیا، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی گەڕایەوە بۆ عێراق، بڕیارە سبەینێش لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان کە لە حەوت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێکهێندراون بچنە وەزارەتی دارایی عێراق و داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی پەیوەندیداری وەزارەتی دارایی عێراق بکەن و باس لە کێشەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی ھەرێمی کودستان بکرێت.

سەرچاوەیەک ئاماژەی ،  بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم هەفتەیەدا باس لە ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگەکانی 2025ـی هەرێم بکرێت.