کرملین: پوتین و ترەمپ بە ڕاشکاوی گفتوگۆیان ئەنجامدا

  2025-03-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ و پووتین کۆتاییهات، کۆشکی کرملین دەڵێت، پوتین و ترەمپ گفتوگۆیەکی ورد و راشکاوانەیان لەسەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە.

دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کریملین رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە ئۆکرانیا کراوە، هەروەها ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و روسیا.

وتیشی، پوتین و ترەمپ گفتوگۆیەکی ورد و راشکاوانەیان لەسەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە، پوتین پابەندبونی خۆی بە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکە دووپاتکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، سەرۆکی روسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەستاندنی هێرشەکانی سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا بۆ ماوەی (30)ڕۆژ.

 ئاشکراشیکردووە، روسیا و ئەمریکا گروپی پسپۆڕ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا پێکدەهێنن و، پوتین و ترەمپ رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە پەیوەندیەكان.