وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، ئێستا مه‌ودای ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران سنوورداره و ئه‌گه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیش نیمچە مسۆگەرە.
ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سنوردارە و روبەڕوبونەوەی سەربازی نیمچە مسۆگەرە، ئەگەر ئەو رێككەوتنە بەدی نەهێنرێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا وتی، تەنیا چەند مانگێک ماوە بۆ كۆتایهاتنی رێککەوتنە، وەك ئاماژەیەك بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی پێشووی ئێران کە لە ساڵی 2015 واژو کرابوو.