ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوینێکیان لە سووریا بۆردومان کرد
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سووریادا دەسوڕێنەوە و چەند شوێنێکیان بۆردومان کردووە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورەش بیستراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستییان لە گەڕەکی مەساکن بەرەزە لە دیمەشق بۆردومان کردووە، تەقینەوەیەکی گەورەش لە ناوەندەکەدا ڕووی داوە.
هەروەها، فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازیی لە حمسیش بۆردومان کرا.