وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، کەسێکیان بە گومانی کردنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکردوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند: بە بڕیاری دادوەر کەسێکمان دەستگیرکردوە و لە ئێستادا لە بەندیخانەیە، لەو شەوەی ئاگرەکە کەوتووەتەوە تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو خەریکی کاری لەحیم بوە لەناو بازاڕەکەدا.
بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە ڕەگەز کوردە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و لەسەر رووداوەکەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە.