نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگەیل ڕایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی بەرەوخراپبون دەڕوان و مەترسی لەسەر ژیانی لە زیادبوندایە.
نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل، ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت بەبارودۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "ماوەی 13 ڕۆژە ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەر وەردەگرێت، بەداخەوە مەترسییەكان لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوام لە زیادبووندایە و ئێستا لە قۆناغێکی دیكەی مەترسیدارداین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەستە دەمارەكانی تێکچون، گەیشتوینەتە دۆخێكی دژوار، كاردانەوەی وردە وردە کەمبوونەتەوە، شلە لەمێشكیدا كەڵەكەبووە و مەترسی بۆ سەر ژیانی بەردەوام لە زیادبوندایە، بەڵام بە سەبرێکی زۆرەوە بەردەوامین لە چارەسەرەکانمان".