داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 6 ملیار دینار بووە

  2025-05-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 26-4-2025 تا 2-5-2025، بڕی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942  هەزار و 800دینار بووە، بەجۆرێك كە %86ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %14ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و  مقاسە سفرە.