عێراق و تورکیا 10 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

  22   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا و 10 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان تورکیا و عێراق واژۆکران.

رێککەوتنەکان هەریەک لە بوارەکانی سەربازی، کەشوهەوا، پەیوەندی بازرگانی، رێگری لە مادەی هۆشبەر، پاراستنی سنوور و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەخۆ دەگرێت.

ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی و واژۆکردنی رێککەوتنەکان رایگەیاند، "لە بابەتەکانی وەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، دەمانەوێت بە خێرایی بەرەوپێش بڕۆین".

لەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتیش ئاشکرای کرد، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات 18 ملیارە و زیاتریشی دەکەین.