عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران نامۆیه وشەی ته‌سلیمبون و دەڵێت، "مێژوو دەینوسێت، ئێرانییەکان خوێنیان بەخشی نەک خاک دڵیان بەخشی نەک شەرەف لە ژێر بارانبارینی بۆمبەکاندا وەستابون کە کێشی چەند هەزار تەنێک بوو، خۆی ڕادەست نەکرد".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداریكرد له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ڕایگەیاند، "شەهیدان، هەرچەندە لەدەستدانیان سەخت و دڵتەزێنە، بەڵام یادەوەری و ڕێبازەکەیان لە دڵی بەئاگا و پێگەیشتو، هۆشیار و نەوە دڵسۆزەکان بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توانا و بیناکان هه‌رچه‌نده گرنگ و به‌نرخن به‌شكۆمه‌ندی نوێ و به‌هێزی گه‌وره‌تره‌وه به‌تێپه‌ڕبونی كات ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵانێكیشی پێبچێت، شانازی میلله‌ت له هه‌مو شتێك به‌نرختره".
وتیشی، "ئەمڕۆ ئێرانییەکان لە ناو بەرخۆدانی قارەمانانە لە دژی دوو ڕژێمی چەکدار بە چەکی ئەتۆمی، کەرامەت و شانازیی خۆیان پاراستووە و ئێستا لە هەمو کاتێک بە شانازیتر و بە شەرەفتر و بە چەقبەستوتر چاویان لە داهاتوە".