قوتابخانەیەکی تۆپی پێی ئیسپانی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە

  9   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژی پێنج شەمە ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ هەریەک لە ( تاریق شێخ فاروق ) سەرۆکی بازنەی وەرزشی پارێزگای هەڵەبجە و ( دارەوان حاجی حامید ) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ بەڕێز خافێر خیمینێز ئەندامی پێشووی لالیگا و بەڕێوەبەری کۆپمپانیای Advanced Sports Company (کۆمپانیای وەزرشی پێشکەوتوو) کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆکرا  لەسەر کردنەوەی قوتابخانەیەکی تۆپی پێی منداڵان و هێنانی ڕاهێنەر و تیمێکی وەرزشی ئیسپانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، دوای دیدارەکە هەردولایان یاداشتێکی لێک تێگەیشتنیان گەڵاڵەکرد و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا واژۆی لەسەر بکەن. 

وابڕیارە بە چەند پرۆژەێک و بە چەند قۆناخێک چەندین یاریزان و قوتابخانەی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی ئیسپانیا بکەن ، ئەمەش بە هەوڵ و کارئاسانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا.

وا بڕیارە بە هاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە چەند پرۆژەێکی گەورە ناوی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ناونوسینی هەرێمی کوردستان بە درێسەکانی یانە وەرزشیەکانی ئیسپانیاوە ناوی هەرێمی کوردستان بەرز ڕابگیرێت.


ڕیکلام