ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لەوانە میلیشیاکانی عەمشات، هەمزات و نورەدین زەنکی پێکهاتبوون، دوو جار هەوڵی هەڵکوتانە سەر گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەبیاندا.
دەشڵێت، "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە هەردوو هەوڵەکە پووچەڵ بکەنەوە و بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە، بەمەش هێزەکان ناچار بە پاشەکشە کردووە".
ماوەی چوار ڕۆژە لەسەریەک گەڕەکی شێخ مەقسوود لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ڕووبەڕووی تۆپبارانی بەردەوام دەبێتەوە.