ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق رێگەی شەڕی هەڵبژاردووە بەڵام ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکانین

  2026-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، حکومەتی سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام کورد هێشتا پابەندە بە جێبەجێکردنیان.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە، لایەنی حکومەت هەوڵ دەدات کۆتایی بەو ڕێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر کراون.

جەختیشی کردەوە، "ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنەکان و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەین و دەمانەوێت لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا دیمەشق ئامادە نییە پابەندی ڕێککەوتن بێت".

ئیلهام ئەحمەد باسی لەوەش کرد، ئەمەریکا لەو بابەتە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت، هیوادارە بتوانن فشار لە دیمەشق بکەن بۆ ئەوەی بە ڕێککەوتن پابەند بن.


ڕیکلام