نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ په‌يوه‌ندييه‌كى تهلهفۆنيم له ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فره‌نساوه پێگه‌يشت و پێشهاته‌كانى سوريایان تاوتوێكرد و پشتگيرييان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10 ئازار نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تى سوريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى مەدەنی كرده‌وه.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندیەدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێكرا و به‌تايبه‌تى تيشكيان خسته سه‌ر پێشهاته‌كانى سوريا. هه‌ردولا نيگهرانيى قوڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سوريا ده‌ربڕى.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوايان كرد هه‌موو لايه‌ك دۆخه‌كه هێور بکەنەوە. هه‌روه‌ها پشتگيرييان بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى 10ـی ئازار نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سوريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "ماكرۆن ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سوريا و ڕێگه‌گرتن له ئاڵۆزيى زياتر".
دەشڵێت، "نێچيرڤان بارزانى جەختیکردەوە کە پێویستە مافه‌كانى گەلی كورد له ده‌ستورى داهاتوى سوريادا جێ‌گير بكرێن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى ماكرۆن و فرەنسا له‌پێناو نه‌هێشتنى گرژى و ئاڵۆزييهكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەربڕی".