وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەردەوامی ھەناردەی نەوتی هەرێم، دڵنیایی بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم، دڵنیایی بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات".

ئاماژەی بەوەشدا، "بەردەوامیدان بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دڵنیاییە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.،  حکوومەتی عێراق ئەرکی پاراستنی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکانی لە ئەستۆدایە".

وتیشی، " پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە دەست دەوڵەتەوە پرسێکی تەواو ناوخۆییە و تەنیا لە بەغدا بڕیاری لێ دەدرێت و لە هیچ پایتەختێکی دیکە گفتوگۆی لەسەر نەکراوە".

 لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئەوەشی ئاشکراکرد، "سبەی  عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزاری و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات".

  باسی لەوەشکرد، "لە سەردانەکەی زەیدیدا، پرسی غاز لە نێوان بەغدا و تاران بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ".


ڕیکلام