ئامبرین زەمان رۆژنامەنوسی ئەلمۆنیتەر: سیستەمەکانی پاتریۆت ئیتر لە هەولێر نین

  12   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئامبرین زەمان رۆژنامەنوسی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە: هەرچەندە تێدەگەم هەندێک لە هاوڕێ کوردەکانم نایانەوێت باوەڕ بەو هەواڵە تایبەتە بکەن کە ئەمڕۆم بڵاوکردەوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەڵام لە هەمان کاتدا تا ڕادەیەک سەرسامیشم.


١. ھەواڵەکە ڕاستە. بەشێکی زۆری ھێزەکان پێشتر کشاونەتەوە. سیستەمەکانی پاتریۆت ئیتر لەوێ نین. بەڵام ھێزە تایبەتەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز بەردەوام دەبن لە مانەوە. پێموایە ھێزە تایبەتەکانی فەڕەنساش لەوێ ھەن. بە گشتی، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی ھاتووە یان لە کۆتاییھاتندایە.

٢. بەپێی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا، ھەر لە بنەڕەتدا بڕیار بوو تا ٣٠ی ئەیلوول ھێزەکانیان بکشێننەوە. بەھۆی ھێرشە بەردەوام و کۆتایی‌نەھاتووەکانی ئێران، خشتەی کاتیی کشانەوەکەیان خێراتر کردووە. سیستەمەکانی پاتریۆتیان بۆ شوێنێکی دیکە گواستووەتەوە، کە زۆر ئەگەری ھەیە ئوردن بێت، بەڵام نەمتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکەمەوە. لە ھەمان کاتدا کۆگای مووشەکەکانی پاتریۆتی ئەمریکا بە خێرایی کەم دەبێتەوە و ئاستی بەرھەمھێنانیش بەشی جێگرتنەوەی ئەو زیانانە ناکات.

٣. لە کۆتاییدا بابەتەکە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە کوردەکانەوە نییە. ئەمریکا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بوو، ھەروەک چۆن لە ڕۆژاوا بوو. ئەو کاتەش کە وتمان لەوێش دەکشێنەوە، ھیچ جۆرە قسەیەک نەما نەمانبیست. بە کورتی، دۆخەکە نزیکەی ھەمانە.


ڕیکلام