بۆ دەبێت دەنگ بە لیستی ٢٢٢ بدەین..؟
06/11/2025
|
424 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی، ماوەی چەند ساڵێکە نوێبۆتەوەو ئیستا خاوەنی سەرۆکیکێ گەنج و بوێرە، وەک خۆی وتەنی: ئەوەی دەیڵێت جێبەجێ دەکات، لەکەرکوک بینیمان چیکردوو چۆن شارەکەی وەرگرتەوەو توانی پارێزگارێکی کورد، لەشارەکە دابنێت.
هاوکات کۆتایی بە ٥٠+١ تەزویرو بە زۆر سەپێنی بەسەر پەرلەمانی کوردستاندا هێنا، چاواڕێش دەکرێت لەگەڵ پێکهێانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستاندا بەڵێنەکانی دیکە جێبەجێ بکات.
جیا لەمانە سەرۆکە گەنجەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێزوو بەر فراوانە هەم لە ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و لە عێراق و ناوچەکەو تەنانەت جیهان و سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی زلهێزو خاوەن بڕیار لە بەغدادو چی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز، کە هەموو ئەم پەیوەندییە دبلۆماسییە پێویستانەی سەردەم کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دۆزی رەوای گەلەکەمان هەیە.
لە ئێستاشدا بۆ زیاتر باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و پارستنی ناوچە کێشە لە سەرەکان دەبێت دەنگ بەو کەس و لایەنە بدرێت کە دەڵێت: (هێزی تۆین لە بەغداد) دەزانن بۆ بەغداد..؟ چونکە پایتەختی عێراقەو چەقی یەکلایکردنەوەی سەرجەم پرسە هەڵپەسێنداوەکانە کە لە دوای نەمانی سەرۆک مام جەلالەوە دروست بوون، یەکێتی دەیەوێت لە رێگەی تێمێکی بەهێزەوە دواین بزمار لە تابوتی ئەو کێشانە بدات، و چارەسەری یەکجارەکی-یان بۆ بدۆزێتەوە، کەوابوو پێویستە دەنگ بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەین تاوەکو کوردستان و سەرجەم ناوچە کێشە لە سەرەکانیش بگەن بە کەناری ئارامی.
|