ئەی بە مەلای مارە بەجاش دەڵێن چی؟!.
08/08/2026
|
1234 جار خوێندراوەتەوە
ئەی بە مەلای مارە بەجاش دەڵێن چی؟!.
وەڵامێک بۆ خاتوو منیرە علی عبدالعزیز..
تەنها بە ناوی خودا.
مارە بەجاش چیە و چۆن کراوە و کێ کردویەتی و جیاوازی نێوان مارە بە جاش و نیکاحی مسیار چیە و کامیان لە پێشترن بە تحریم و تجریم؟!.
مارە بە جاش ئەوەیە کە پیاوی تڵاق کەوتوو کە ئەگەر یەک جار سێ بەسێی خواردبێت بەیەک لەفەز ژنەکەیان لێ جیا کردۆتەوە و بۆ یەک شەو یان یەک سەعات داویانە بە پیاوێکی ترو دەست بەجێ یان بۆ ڕۆژی دواتر لێیان جیاکردۆتەوە بەشەرتی دخول پێکردن و چوونەلای و بۆ ڕۆژی دواتر مارەیان کردۆتەوە بۆ پیاوی یەکەم!، ئایا زانایانی ئاینی ئەم بنەماڵە بەڕێزە تا سەرجەم مامۆستایانی تری شافعی مەزەهەبی کوردستان (رحمهم اللە) - لە کاتێکدا ئەم بنەماڵە بەڕێزە بە تەنها خۆیان دەیان مامۆستاو زانای ئاینی بەڕێز و پایەداریان هەبووە لە مەزهەبی شافعی دا - تەڵاقی سێ بەسێ شیان تەنها بەو ڕێگە چاککردۆتەوە؟!، لەکاتێکدا ئەو مارە بە جاشە زۆر لە موتعەکەی شیعە دزێوترە!،
بڵێن بۆچی؟.
اسڵ لە نیکاحی متعە و صیغەدا ئاوایە: بەمەرج گیراوە ئافرەتەکە دەبێت بۆ صیغەی دووهەم عدەی حسابکردبێت و سێ حەیز، یان سێ پاکێتی بینیبێت ئەو کات ئاخوندەکانی شیعە گرێبەستی دووهەمی بۆ ئەنجام دەدەن!، بەڵام لە نکاحی مارە بە جاشدا، ئەمڕۆ ژنەی تڵاق کەوتوو لە پیاوی یەکەم جیا دەکرێتەوە و بەیانی مارەی دەکەن لە کەسێکی تر و بۆ یەک شەو لای دەبێت و دواتر پێی تڵاق دەدەنەوە و پیاوی یەکەم مارەی دەکاتەوە!، ئەمەیان پێ حەڵاڵ بووە و سەدان ساڵەکاری پێ دەکەن و بە شەرعیان زانیوەو تا ئێستاش هەندێک مەلا و لە هەندێک شوێندا هەر ئەنجامی دەدەن و بەردەوامی هەیە!، باشە کام مەلای دیاری شافعی مەزهەب باسی حەرام و تاوانی ئەم جۆرە زەواجەی کردوە؟!، - من کە خۆم پێ شافعی مەزهەب و لە عقیدەش دا خۆمم پێ ئەشعری یە- یان کام زانای ئاینی دیاری بنەماڵەکەت انکار و تحریمی ئەم مارە بە جاشیان کردوە؟!، لەگەڵ ڕێزم بۆیان.
وەک دکتۆر مصطفی زەڵمی رحمە الله لە کتێبی (الطلاق) دا، باسی ئەم مارە بە جاشە دەکات و بە گەوەرەترین حەرام و زوڵمی زانیوە و سەد لەسەد دژ دەوەستێتەوە لەگەڵ یاساکانی نکاحی شەرعی هەر چوار مەزهەبەکەشدا کە نێتی هەمیشەیی و تأبید و تەواو کردنی عدە ڕوکنن بۆ دووبارە شووکردنەوەی ئافرەتەکە جگە لەوەش پیاوی دووهەم دەبێت بە ئارەزوی خۆی تڵاقی ببدات نەک اکراە بکرێت لەسەر تڵاق دانەوەی!، دکتۆر مصطفی دەڵێت: ژنێک گەر تڵاقی تەواوی درابێت دەبێت پێنج قۆناغ ببڕێت ئەوکات بۆ پیاوی یەکەم حەڵاڵ دەبێتەوە: ( فَإِنْ طَلَّقَهَا فَلا تَحِلُّ لَهُ مِنْ بَعْدُ حَتَّى تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ)،
- عدەی بچێت لە پیاوی یەکەم، سێ حەیز یان سێ پاکێتی!.
- بە ئارەزوی خۆی شوو بکاتەوە بە هەر کەس بیهەوێت.
- دوای جیابوونەوە لە پیاوی دووهەم بە مردن بێت یان تڵاق و جیابوونەوە بەویست و ئارەزوی خۆی نەک بەزۆر وەک ئەوەی لە مارە بەجاشدا دەکرێت.
- عدەی لە پیاوی دووهەم تەواو ببێت سێ پاکێتی یان سێ حەیز-
- بەویستی خۆی بڕیار بدات ئەوکات بۆ پیاوی یەکەم حەڵاڵ دەبێتەوە نەک ناچار بکرێت و زۆری لێبکرێت وەک لە مارە بەجاشدا هەیە!.
باشە پێم ناڵێن: ئەم مارە بە جاشەی ئێوە بۆ شەرعی بوو، بەڵام ئەم مسیارە بۆچی حەرامە؟!، تاوانە بەوان بوترێت مەلای ( بەڵاو مارە بە جاش)!، بەڵام ڕەوایە بە کەسانێک بوترێت مەلای بەڵاو مسیار!، گەر لە نکاحی مسیاردا ئافرەت خاولی بێت لە مارە بە جاشەکەی ئێوەدا حسابی لەشفرۆشیشی بۆ نەکراوە!، لە کاتێکدا بۆ زەواجی مسیار نێت هەمیشەییە نەک کاتی و بە ئاشکرای ولی امر و ئامادەیی دوو شاهیدە، تەنها ئەوەندەیە ئافرەتەکە سازش لە حەقی خەرجی و مارەیی و مانەوەی شەوانە دەکات!، لە کاتێکدا کە هەموو ئەم زەواجە بە حەز و لەسەر داواو تکای ئافرەتەکە دەبێت و پیاوەکە هیچ زۆرێکی نیە لەسەر ئافرەتەکە بۆ ئەم زەواجە!، گەر سەرنج بدەن لێرەدا ئافرەتەکە پیاوەکەی خستۆتە ژێر فشار و زۆرەوە نەک بە پێچەوانەوە!، بە بەڵگەی ئەوەی ئافرەتەکە ئامادەیە تنازول بکات لە هەموو حەقێکی خۆی و پیاوەکە بەمەرج ئامادە دەبێت ئەو زەواجە بکات!، جگە لەوەی ئەو هەموو زانا ئاینی یە بەڕێزە دەفەرموون دروستە و هەموو ڕوکنەکانی نکاحی تێدایە!، بەڵام پێمان بفەرموون بەکام ئایەت و فەرموودە و شەرع و دین و فتوای چەند مەزهەب مارە بەجاش حەڵاڵ و دروست کراوە؟!،
م کامران علی خواڕەحم.
ازدواج المعایر!
|