لە حەڵەب چی دەگوزەرێت؟
02/12/2024
|
191 جار خوێندراوەتەوە
هەموو شتێک زۆر بەخێرای ڕوویدا ، یاخود رژێمی ئەسەد ئەوەندە لاوازبوو ، یان هێرشەکان ئەوەنەد بەهێز بوون؟
پێش هەمووشتێک ئەبێ بزانیین ( حرکە تحریر الشامHTS) کێن؟
واتا، نوسرە. نوسرە کێیە؟ واتا القاعیدە. ئەلقاعیدە کێیە؟ واتا داعش."
واتا داعش بەفۆڕمێکی تر. بەڕوکەش ئەم هێزە لەلایەن تورکیاوە بە رێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دەدرێت. بەڵام ئەوانەی تێکەڵ بەم هێزانە بووینەو بەشێکن لەم هێرشانەی دوو ڕۆژی ڕابردوو کێن؟
"بەشێکی زۆری ئەو هێزانەن کە لەلایەن ئەنقەرەوە پشتیوانی دەکرێن.لە 2019 تورکیا لەشوێنی سوپایی نشیتیمانی سوریایی دامەزراند کە ناوەکەی پێشوویان سوپای ئازادی سوریا بوو و بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی دژی کورد پێکردن و ناوچەێکی بە پانتای 30کم و نزیکەی زیاتر لە 900کم بەدرێژای سنورەکانی لەگەڵ سوریا پێ گەرەنتی کردن ."
هاکان فیدان ئەم ئێوارەیە ڕایگەیاند " تورکیا بەشێک نیە لەم شەڕە" ئەمەش بەمانای ئەوەدێ کە تورکیا بە هێزی سەربازی لەم شەڕەدانیە.
بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا ڕۆڵی تورکیا لەم شەڕەدا چیە؟
"ئیدلب تەنها40کم لەشاری (هەتایی) ئەودیوی سنورەکانی تورکیا دوورەو لە باشوورو ڕۆژئاوای ئیدلیب هێزەکانی سوپای ڕژێمی سوریایی لێیە، هەر هێزێک بۆ ئەوەی بچێتە حەڵەب ئەبێ بەناو ئەو ناوچانە تێپەڕ بێ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا دایە. لەکوێ بەهەزاران چەکدار بە هەموو موهیماتەکانیانەوە توایان بێ ئاگاداری تورکیا بۆ حەڵەب بپەڕنەوە؟"
٭تورکیا بۆ ئاستانگی نەکرد؟ بەپێی رێکەوتنی ئەستانە تورکیا بەرپرسە لە سەقامگیری ئەمنی ئەم ناوچەیە.
٭ بەپێی رێکەوتنی ئەستانە لە 2020 کە ئێران ، ڕوسیا و تورکیا سیپۆرتیان دەکرد. هێزەکانی سوریا لەوشوێنانەی کە سوپایی تورکیا گەرەنتیان دەکات ناوچەی شەڕ لێنەکراون. وەتا هیچ مەترسێک لەباکوری ئیدلبەوە بۆ سەر سوپای سوریا ناکرێ، بەڵام کرا!
٭ سوپای سوریا دوای شەڕی غەزەو هەڵکشانی ئیسڕایل بەرەو جۆلان هەموو تەعزیزاتی سوپای بردە ئەوناوچانەو پشت قایم بە پارێزگاریکردنی تورکیا لێی و لە ڕۆژهەڵاتیش پشتی دابوە یەپەگەو هێزەکانی ئەمریکا وەک ئەوی بڵێن پشتی لە مەترسیەکان کردبۆیەوە.
٭ڕوسیا هیچ سەربازێکی هێزە زەمینیەکانی لەم ناوچانە نەمابوو، تەنها هێزی ئاسمانی هەیە لەم ناوچەیە، ئەمە بۆشاێکی گەورەی ئەمنی بۆ هێزە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکان دروست کزد تا خۆیان لەم ناوچانە کۆبکەنەوە.
٭لەکات و شوێنی زۆر گرنگ.26مانگ ئاگربەستی لوبنان ڕاگەێندرا، 27 دەستکرا بەهێرش کردن! لەچ شوێنێک بەتەواوەتی ئەوشوێنە لاوازانەی کە سوپای سوریا تێدا بوو..
٭ تورکیا لەکوێی ئەم ڕووداوانە دایە؟
٭ تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێ جوڵەێکی سەربازی بە ئاراستەی تەلڕفعەت دەست پێبکات.. ڕاپۆرتێکی هەواڵگری ئێرانیەکان هەیو لەناو پێگەکانی تیلگرام دزەی پێکراوە کەباس لەوە دەکات "لەناچەکە هێرشێکی لەم شێوەیە ڕوو دەدات. بۆیە تورکیا لەهوڵی داحستنی ئەو ڕێڕەوە دەدات٭
ئێستا تورکیا پێوایە بەشێک لەم هێرشە ڕێگەگرتنبووە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تورکیا. بەڵام هەمان ڕاپۆرت باس لەوەدەکات کە بەرەی تەحریر شام بەهۆی جەنگی ئێسڕائیل و حزب اللە ئەم هێرشەی دواخستوە.هەروەها چاوەڕێی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی تورکیا بووە. چونکە تورکیا ئامادەکاری دەکرد.
٭بەمشێوەیە بەرەی تەحریر شام ئەم هەلەی لەدەست تورکیا دەرخست.
لەسەر ئەمە (عبدوڵا ئاغر)پسپۆرێ بواری سەربازی تورکیاو سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی لەناو سوپایی تورکیا ،، لە دیمانێکی لەگەڵ خەبە تورک ووتی:" ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە ڕوویدا ،، شتێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو لەتەموزی ئەمساڵەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێ. HTS لەگەڵ هەڵکشانی جەنگی ئێسڕائیل و حەماس بەمەمەستی داگیرکرنی ناوچەکە لەجوڵە دابوون. بەتایبەت بۆ سەر حەڵەب، چونکە حەڵەب هێلی سورە بۆ هەموولاێک . واتا بۆ ڕوسیا، ئێران، سوریا و تورکیاو بۆ کوردیش . لە حەڵەب بەتایبەت لە گەڕەکەکانی ئەشڕەفیەو شێ مقسود نزیکەی زیاتر لە نیوملیۆن کورد هەیە کۆنتڕۆڵی ٪20 شارەکە ئەکەن.
عبدوڵا ئاغر لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی:"HTS سەربە تورکیا نیە، سەربە القاعیدەیە،، پیاوی ئێمە نیە،،،با مەسەلەکە بەسەرسەری ئێمەدا نەتەقێتەوە!"
بەڵام هەرچی ئێرانە تورکیا تاوانباردەکات و ئاڵۆزیەکان گەیشتۆتە لوتکە لەگەڵ تورکیا.کەچی تا ئێستا بێجگە لە پاکانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ،، هیچ کەس لە بیروکراتیەتی ئەمنی و سەربازی ، تەنانەت رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار کە زۆر لەسەر سوریا قسە دەکات هی لێدوانێک نەدراوە..
بەپێی لێکدانەوی چاودێرانی سیاسی نزیک لە ئاکپارتی ،، پێیان وایە پلانێکی ئێسڕاێیل و ئەمریکایە و بایدا پێش هاتنی ترامپ لەناوچەکە جێبەجێی دەکات. ئەویش ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد و دابەشکردنی بۆ سێ هەرێمی سونە، شیعە و کورد،،، جێبەجێکردنی ڕێڕەوی (داود) بۆ ئێسڕائیل لە عێراقەوە بۆ ئۆرشەلیم ... واتا ئەوخاکەی کە خودا لەتوڕاتدا بەڵێنی بە بەنی ئێسڕائیل داوە.
چاوەڕێی دەر ئەنجامەکان بین،،،
تێبینی: زۆربەی ئەوگروپە چەکدارەنەی سەر بەتورکیا لە هاینی ئەمساڵ بەهۆی ئەگەری دانوستانەکانی ئەردۆغانو ئەسەد لە تورکیا هەڵگەڕانەوەو چوونە پاڵ هەێەی تەحریر شام ."
|