ڕەتکردنەوەی ئەم دەسەڵاتە ،ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی و مرۆڤانەی زۆر باڵایە. جوڵەکانی شەقام و وەستانەوە لەگەڵ ئەو دەنگانەی نەخێر بۆ زۆرداریی و نادادپەروەریی دەکەن بە هەموو جۆرێک ڕاستی پەروەرییە. لە هەموو کۆمەڵگایەکدا دەستەبژێرێک دەنگیان زوڵاڵە و بەگیان و بیر، پەرەبەبیری ڕەتکردنەوە دەدەن و دەبنە بنەمای یاخیبوونێکی گەورەی جەماوەریی.
لە ساڵانی ڕابوردوودا هەموو ڕێگەیەک بۆ دەستبەرکردنی ماڤ و دادپەروەریی و یەکسانی لە هەرێم گیراوەتە بەر و کەم تا زۆر کاریگەریی لەسەر بەرفراوانکردنی بەرەی دژەگەندەڵی و نادادی هەبووە.
لەم ڕوانگەوە پشتگیری مانگرتوانی سلێمانی یاخی و دەستەمۆ نەکراو؛ ئەرکە و پێوویستە لە ڕیزی شەرەفمەندانەی جوامێرانی شار بوەستین و بەتوندی دژی دیدگای خراپ و دژە کوردانەی دەسەڵات بوەستینەوە.. ئەرکە بە کاربەدەستانی دەربار بڵێین ماف و داوای ڕەوا لە شەقامە و؛ دەنگ و سەدای ئێوە ناجۆر و زبر و نامرۆڤانەیە ..