بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، زیاتر لە 11 ملیار و 773 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك ، بڕی 11 ملیار و 773 ملیۆن و 224 هەزار و 228 دینار بووە و 68%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 32% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.