پەڵەیەکی تر بە ڕووی دەسەڵاتە بەزیوەکەی باشورەوە!؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
  10/02/2025  |    440 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی کرا بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی موچەدزراو لە ڕێگری کردنیان بۆ هەولێر و جێگیر کردنی زرێپۆش لە سماقوڵی و دێگەڵە و هێنانی هێزێکی بێشومار و دواتر ئەزیەت دانی خۆپیشاندەران بەلێدان وغازی فرمێسک ڕێژ بارە زبڵێکی تر بوو چوە سەر سەرە نوێلکی پۆخڵی هاوشێوەی تیرۆری تێکۆشەرانی پارچەکانی تری کوردستان وبەربوکی ئۆردوی پاسدار و حەرەس جمهوری و قەڕەوڵ و ڕادەستکردنی شەنگال وکەرکوک وکوردانی ئێزدی و دزی وتاڵانی وخەفە کردنی ئازادی.
دیارە ئەمەشیان بۆ دەچێتە سەر لە سایەی دەوڵەتانی زلهێز و بەبەرچاوی زیاتر لە چل کونسڵ و هاو پەیمانان و بەناو نەتەوە یەکگرتوەکان.

تۆ لەوە بگەڕێ  هەر سێ داگیرکەری عێراق وئێران و تورکیا ئەو ڕەوشەیان پێخۆشە بەڵام ڕۆژئاوا و هاوپەیمانان بۆ؟!،بۆیە ڕوی قسەم لەوانە چونکە ئەم دەسەڵاتە مرۆڤ کوژە زۆر خۆی با دەدات بەسەردان ومیوانداری وڵاتانی زلهێز و باڵوێز و کونسڵ وفەرماندە سەربازیەکانی هاوپەیمانان.

بۆیە لەمەودوا چەند ڕەخنە لەدەسەڵاتی جەردەسالاری خۆماڵی بگرین دوو ئەوەندە ڕەخنەکانمان بگرینە زلهێزان! بڕیاری ٦٨٨ تان دەرکرد تا لە دەستی سەدامی جەلاد بماندەنە دەستی جەلادێکی کوردی!؟لە ژێر پۆستاڵی گاردی کۆماریەوە دەمانخەنە ژێر پێڵاوی چەکدارێکی حزبی،ئەو میلەتە سڤیلە بەگورگان خواردوو دەدەن لە ژێر بانگەشەی هاوپەیمانێتی ئێوە،زۆربەی بەرپرس ودەسەڵاتداری هەرێم ڕەگەز نامەی وڵاتانی ئێوەی ئەوروپایی لە باخەڵیانە لە حکومەتەکانی ئێوە ئەم هەموو یاسا شکێنی و دەوڵەمەندبونی ناڕەوا و چەک و جبەخانەیان لێ قەبوڵ دەکرێت.

وەک یەعقوب بۆنی ئازادی دەکەم !چونکە ٣٤ سی و چوار ساڵە ستەم نەما لێمان نەکرێ و بگرە ئەوەی بەهەر چوار داگیرکەرەکەی کوردستان نەکرا ئەمانەی خۆمان پێیان کردین کە لە سەروی هەمووی نائومێدی و بێهیواکردنی گەلێک بەرگەی ئەنفال و کیمیایی بارانی گرت.

زیاتر