بۆچی بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام بوو؟

لەتیف نێروەیی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
  22/04/2025  |    775 جار خوێندراوەتەوە

(دوو رووداوی لەیەکچوو)
لەتیف نێروەیی

 ئیدیۆمێکی باوی ناو زانایان و دانایان هەیە دەڵێت: مێژوو بە هەموو وردەکارییەکانیەوە دووبارە نابێتەوە، بەڵام هاوڕایی هەیە لەسەرئەوەی هەندێ  لە رووداوە مێژووییەکان لە قۆناغە جیاوازەکان لەیەکچوونیان 
هەیە و تەبان لەسەرئەوەی لە قۆناغ و شوێنە جیاوازەکاندا دەرفەتی مێژوویی لەیەکچوو هاتوونەتە پێشەوە و لە دیرۆکی گەلی کوردستانیشدا ئەو نموونانە زۆرن.

کاتێک دەرفەتێکی مێژوویی دێتە پێشەوە بۆ گەلێکی خێر لەخۆنەدیوی وەکو گەلی کوردستان، تەنھا دوو بژاردە لەبەردەمیدایە، یان سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە گیانێکی بەرپرسیارانە و لێبوردە و بە یەک ئیدارە و یەک ئەجێندا خۆیان بۆ ئەو پێشهات و رووداوە ئامادە بکەن، یان لەپێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبایەتی ئەو دەرفەتە مێژووییە لەدەست بدەن و پێویستە دەیان ساڵی دیکە چاوەڕوان بن تاوەکو هەل و دەرفەتێکی تر دێتە پێشەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چونکە دوربین و بەرپرسارە و لە واتاکانی ئەرکە گەورەکان تێدەگات، بۆ ئەم دەرفەتانە هەمیشە دەستی تەبایی درێژ دەکات و پرۆژەی خۆی بۆ چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەو هەلانە دەخاتە بەردەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی بەردەم پارتی. لێرەدا دوو نموونەی لەیەکچوو لە دوو قۆناغی جیاواز دەخەینە ڕوو:

نموونەی یەکەم:
ـ لە کۆتایی نەوەدەکان کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانان خەریکی خۆڕێکخستنەوە و دانانی پلان بوون بۆ روخانی رژێمی سەدام حسێن و لەو پێناوەدا هەوڵی کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقیان دەدا،  پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و دژواردا بوون، دەرفەتێکی زێرین بۆ گەلی کوردستان هاتبووە پێشەوە، بۆیە هەڤاڵ مام جەلال بە یەک ئۆتۆمبێل بەرەو شارۆچکەی پیرمام بەرێکەوت و لەگەڵ بەرێز مەسعود بارزانی رێکەوتنی ستراتیژییان لەپێناو داهاتووی ئەزموون و دەستکەوتەکانی کورد ئیمزا کرد. لەو سەردەمەدا لەسەر ئاستی ناوخۆیی یەکێتی، ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆک مام جەلال نیگەرانییەکی زۆر لێکەوتەوە و لە دەرەوەی یەکێتیش بەهەمان شێوە، لەبەرامبەردا هەڤاڵ مام جەلال لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ئەو پرسیارەی دەکرد ئایا ئەم سەردان و رێکەوتننامەیە لە بەرژەوەندی یەکڕیزی گەلی کوردستاندایە یان زیانی هەیە بۆ گەلی کوردستان، ئامادەبووان وەڵامیان دەدایەوە کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندایە، بەڵام بۆ یەکێتی باش نییە، سەرۆک مام جەلالیش رایدەگەیاند یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی و خزمەتکردنی گەلی کوردستان دامەزراوە هەر شتێک لە بەرژەوەندی خەڵک بێت لە بەرژەوەندی یەکێتیشە. هەر زوو بەرهەمی ئەو سەردان و رێکەوتننامەکە دەرکەوت و بۆ ئەو قۆناغە چەندین دەستکەوتی هەبوو: 

ـ کورد بوو بە پێشەنگ و هێزی کاریگەری ناو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی.
ـ هێزەکانی ھاوپەیمانان پشتیان بە کورد بەست وەکو لایەنێکی بەھێزی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی بۆ روخانی رژێم و ناوچەکەش بوو بە بنکەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی.
ـ لە دوای روخان کورد بەو تەبایی و یەکڕیزییە توانی رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە بەڕێوەبردنی عیراق و نووسینەوەی رەشنووسی دەستوری عیراقی.
ـ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عیراقی لایەنە کوردستانییەکان لیستێکی هاوبەش لە ناوچە دابڕێنراوەکان بەشداریانکرد لە هەڵبژاردنەکاندا و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا.
ـ پێگەی کورد لە بەغدا زۆر بەهێز بوو و گوێ لێگیراو بوو.
ـ کوردستان سەقامگیری ئەمنی، سیاسی، ئیداری بەخۆیەوە بینی و هەرێم ئاوەدانییەکی زۆر بەخۆیەوە بینی.
نموونەی دووەم:
ـ لەئێستادا کە ناوچەکە گۆڕانکارییەکی دیکەی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و دەرفەتێکی دیکە بۆ کورد هاتووەتە پێشەوە سەرۆک (بافڵ تاڵەبانی) هاوشێوەی سەرۆک مام جەلال سەردانی پیرمامی کرد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە پرسی گۆڕانکاری و رووداوەکانی ناوچەکە و پلانی یەکێتی بۆ چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا خستە بەردەم بەڕێز مەسرور بارزانی، بەو سەردانە سەلماندی کە دەستی یەکێتی لەپێناو ئاشتی و دۆزی رەوای گەلی کوردستان زۆر درێژە، هاوشێوەی سەردەمی سەرۆک مام جەلال، میدیای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە میدیای سێبەر و نافەرمی و بەشێک لە میدیای فەرمیان هەوڵیاندا رایگشتی لەسەر ئامانج و گرنگی ئەو سەردانە چەواشە بکەن و تەنانەت کەناڵێکی سەر بە پارتی رایگەیاند "بافڵ تاڵەبانی بۆ هەندێ داواکاری سەردانی پیرمامی کردووە"!! ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە جیهان قسە لەسەر گۆڕانکاری لە نەخشەی ناوچەکە دەکەن.
ـ سوریا گۆڕانکارییەکی ریشەیی بەخۆیەوە بینیوە و رۆژئاوا پێویستی بە پشتیوانی هەرێمی کوردستان ھەیە.
ـ پرسی ئاشتی لە تورکیا بۆتە مژارێکی گرنگ و راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست دەکات. ھەموو ئەمانە دەرفەتی گرنگن و لەوەش گرنگتر ئەوەیە کورد خۆی بۆ چۆنیەتی سودوەرگرتن لەو دەرفەتانە ئەجێندای ھەبێت، لەلایەکی دیکەوە ھەر زوو بەرھەمی ئەو سەردانەی سەرۆکی یەکێتی بۆ پیرمام رەنگی دایەوە.  
ـ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، پرسی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە فراکسیۆنە کوردستانییەکان وەکو یەک تیم ھەڵوێستیان نواند و ئەنجامی ئەرێنی بەدەستھێناوە.
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگای مەکتەبی رێکخستنی خۆیان لە شاری کەرکوک کردەوە و بەڕێز فازل میرانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند "ئیدارەی کەرکوک پێویستی بە پشتیوانییەکی گەورە ھەیە" ئەم ھەڵوێستە نوێیەی بەرپرسێکی باڵای پارتی لەسەر ئیدارەی کەرکوک دەرخەری ئەو راستیەیە، کە دۆزی کەرکوک ھەنگاو بەرەو قۆناغێکی باشتر دەنێت و ئەمەش بە دەستکەوتی سەردانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ پیرمام ئەژمار دەکرێت.  
ـ چاوەڕوان دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ناوچە دابڕێنراوەکان، لیستی ھاوبەش ھەبێت، ئەگەر لیستی ھاوبەشیش نەبێت، ئەوا ھەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوە بچێت.
 
ـ خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە میدیای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن ھەموو ھەوڵەکانی خۆی خستە گەڕ بۆ ئەوەی وا پیشان بدات کە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکەوتووە و ھیچ بەڵینێکی سەردەمی بانگەشەی جێبەجێ نەکردووە.
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەدوا دیداری تەلەفزیۆنیدا توانی ئەوەی ئەوان بە چوار مانگ خەونی لەسەر ھەڵچنیبوو بە چەند دێرێک پوچەڵبکاتەوە و بۆ ھەمووانی روون بکاتەوە سەرکردەی راستەقینە ئەوەیە بەرژەوەندی و داھاتووی نەتەوەکەی بخاتە سەروو

زیاتر