ئێران و ئیسرائیل کامیان براوەی ئەم شەرەن؟

  17/04/2024  |    610 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەو لێدوانەی سەرەتای هەگاری، شەپۆلی هێرشی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێکرد و زیاتر لە 200 درۆن و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران، بەڵام زۆربەیان بەر لەوەی بگەنە نێو خاکی ئیسرائیل تێکشکێندران. هێرشەکەی ئێران لە وەڵامی کوژرانی چەند بەرپرسێکی وڵاتەکە و سوپای پاسداران بوو لە هێرشێکدا بۆسەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق. دوای هێرشەکان بەشێک لە هاووڵاتییان لەسەر شەقامەکانی تاران ئاهەنگیان گێڕا. ئێران دەڵێت، “گرنگترین بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیلی لە نەقەب، بە سەرکەوتوویی بووە ئامانجی مووشەکی خەیبەر. وێنە و داتاکان پێشانی دەدەن کە بنکەکە گورزێکی سەختی بەرکەوتووە.”دوای هێرشەکان سوپای پاسدارانیش لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دایە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە ئەگەری زیانگەیاندن بە ئێران وەڵامی تووندیان دەدەنەوە. سوپای پاسداران ئەوەشی گوتووە کە، “وێڕای جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە، رادەگەیێندرێت کە لە هەر وڵاتێکەوە هەر هەڕەشەیەک لەلایەن دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی هەبێت، رووبەڕووی وەڵامێکی گونجاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە.”بەشێکی زۆر لە وڵاتان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانیان کرد و داوای دانبەخۆداگرتنیان کرد تاوەکو دۆخەکە ئارام ببێتەوە. 

ئایا سوپای ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران؟
سوپای ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئێران كە بەسەدان درۆن و موشەك هێرشی كرد.
میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو سوپای ئیسرائیل بڵاویانکردەوە" هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران تەواو کردووە و بەرواری ئەو هێرشەش بە نهێنی دەمێنێتەوە تا جێبەجێکردنی".
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئامانج لێی ڕوونکردنەوەیە کە ئیسرائیل ڕێگە بە ئێرانییەکان نادات هاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەن." مەرج نییە وەڵامی ئیسرائیل بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکییەکان بێت، بەڵکو وەڵامێک دەبێت کە لەگەڵ ئەو یاسایانەدا بگونجێت کە ئەوان دایانناوە".هەروەها لای خۆشیەوە میدیای ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بەتوندی وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.شەوی ١٣ی ئەم مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاکی خۆیەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرشێکی بەرەو ئیسرائیل دەستیپێکرد، ئەمەش دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کە دوو هەفتە پێش ئێستا نزیک کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج.
 
ئایا ئەمەریکا بەشداری لە هیچ هێرشێکی ئیسرائیلدا ناکات لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا".؟
ئەمەریکا بەشداری لە هیچ هێرشێکی ئیسرائیلداناکات لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تاران کۆتایی هاتنیوەڵامدانەوەی سەربازی خۆی بۆ بەئامانجکردنیکونسوڵخانەکەی لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوەڕاگەیاند، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانهۆشداریدا لەوەی هەر وەڵامدانەوەیەک لەلایەنئیسرائیلەوە پێویستی بە کاردانەوەی بەهێزتر ویەکلاکەرەوەتر دەبێت، ڕەئیسی لە بەیاننامەیەکداگوتی: دەستدرێژیکار سزای خۆی وەرگرتووە.
لای خۆیەوە حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپایپاسداران گوتی: هەوڵدەدەین هاوکێشەیەکی نوێدابمەزرێنین، لەمەودوا ئەگەر هێرش بکرێتە سەربەرژەوەندی و موڵک و بەرپرسان و هاووڵاتیمان،هێرشیان دەکەینە سەر.
جگە لەوەش،  وەزیری دەرەوەی ئێران بەدیپلۆماتکارە دەرەکییەکانی ڕاگەیاندووە،وڵاتەکەی ئامانجی نیشتەجێبوون و ئابووریی لەئیسرائیل نەپێکاوە و ئۆپەراسیۆنەکانیش وردبوون.
بڕیارە سبەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپاکۆببنەوە و کار لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانبکەن، هاوکات ڤانێسا فرایزەر، نوێنەریهەمیشەیی ماڵتا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەشەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، بە پشتبەستن بەونامەیەی لە نوێنەری ئیسرائیلەوە پێیگەیشتووە،داوای دانیشتنی بەپەلەی کردووە، دەشڵێت: "ئامانج لە کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەیگرژییەکانە".
 
ئایا ئێران لەچی نیگەران بووە؟
ئەوەی کە ئێران لێی نیگەران بوو، پێدەچێت روو بدات. ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەرمان، بە هێرشێكی روون و یەکلاکەرەوە وەڵام دەدەینەوە.هێرزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، "ئێران ویستی توانا ستراتیژییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لەنێو ببات؛ ئەوە شتێکە هەرگیز پێشتر رووینەداوە. ئێمە بیر لە هەنگاوی داهاتوومان دەکەینەوە، ئەو هێرشەی ئێران بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل بەبێ وەڵام نامێنێتەوە".
ئێران پێش و پاش هێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەدوای هەڵکشانی زیاتری بارودۆخەکەوە نەبووە و نییە.
 
ئامانج و لێکەوتەی هێرشەکە بۆ دوو وڵاتی دژبەر:  
ئێران:
١.ئێران ناچار بوو ئەم هێرشە بکات ئەگینا هەتا ئێستا و لە ماوەی زیاتر لە ٦ی مانگی شەڕی غەزە و پێشتریش، سیاسەتی "دەستی خۆم نییەو ماری پێئەگرم" ی پەیڕو کردووە و هەرکات کە کەوتووەتە تەنگەژەوە، کەڵکی لە حوسی لە یەمەن، حەشد لە ئێراق و حیزبوڵا لە لوبنان وەرگرتووە. 
٢. بەدوای کوشتنی ئەم دواییەی کۆمەڵێک پاسداری  ئێرانی لە سوریا،  ئیڕان لە دوولا وەتەنگ هاتبوو. لەلایەک ببوو بەگاڵتەجارو هەمووان لۆمەیان ئەکرد کە ئەو وڵاتە سەرەڕای ئەو هەمووە هاشەو هوشەیە، تەنانەت ناتۆانێت پارێزگاری لە بنکە سیخوڕییەکانی خۆی (ناوی لێبنێ کونسولخانە) لە وڵاتێكی دۆست وەک سوریاش بکات. ئەگەر وایە ئەم وڵاتە چۆن ئەتوانێت رێبەری ئەو تیروریستانە لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست بکات کە بە "بەرەی بەرهەڵەستکار" ئەناسرێن.
لە لایەکی دیکەوە، خولیای مەلاکانی ئێران درێژەدانە بە دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری خۆیان. بۆیە ئامادەن و ئامادە بوون بێچگە لە کوشت و بڕو تیروری خەڵکی بێدەسەڵات، هەموو بێ ئابڕوویی و خوێڕیەتێیەک لە لایەنێکی بەهێزتر لە خۆیانەوە قەبووڵ بکەن بەس بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێننەوە. هەر ئەم خولیایەش بوو کاتی خۆی، خومەینی ناچارکرد جامە ژەهرەکەی بنۆشێ و ملکەچی ئاگربەست لەگەڵ ئێراقی سەردەمی سەدام  ببێت.
٣. راستە ئێران هێرشی کردە سەر ئیسراییل، بەڵام چەندین رۆژ بوو ئامادەکاری بۆ ئەم کارە ئەکرد و پەیتا پەیتا لە رێگای مەسقەتەوە یا لە رێگای باڵوێزی سویس لە تاران، پەیامی  بۆ ئەمریکا ئەنارد، کە گلەیی مەکەن و ئەوان ناچارن وڵامێکی ئیسراییل بدەنەوە بەڵام تکایە ئێوەش ئامادە بن و لەگەڵ ئیسراییل قسەبکەن کە ئەوانیش ئامادەکاری تەواو بکەن کە خوای نەکەردە توشی زەرەرو زیانێکی ئەوتۆ نەبن.
٤. کەواتە ئامانجی سەرەکی ئێران لەم هێرشە، هاشەو هوشەکردن و گەوجاندنی لایەنگرانی خۆی هەم لەناوخۆی ئێران و هەم تاقم و گروپە تیروریستیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و "شەوێک" زیاتر نەبوو و هاوکات بە وڵاتانی دەوروبەر نیشان بدات کە خاوەنی چ جبەخانەیەکەو کارێکیش نەکات ئیسراییل تووڕەتر بێت و ئەوەندەی دیکە تۆڵەیان لێ بکاتەوە.
 
ئیسرائیل:
دەوڵەتی دەستەڕاستی نەتانیاهو لەمێژە هەوڵ ئەدات ئێران بخاتە  ناو ئەم داوەوەوە. بۆیە  لەم مانگانەی دواییدا، هێرشەکانی بۆ پێگەکانی ئێران و بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی بەرپرسانی سەربازی ئێران لە سوریا چڕتر کردەوە تا بەڵکو ئێران ناچار بە وڵامدانەوە بکات. بەبڕوای من نەتانیاهو ئەم ئامانجەی پێکاو ئەو دۆخە خراپەی کە تێی کەوتبوو لە بەرژەوەندی خۆی گۆڕی:
١. رای گشتی خەڵکی ئیسراییل لە دژی نەتانیاهو و دەوڵەتەکەی بوو. رۆژانە خەڵک ئەڕژانە سەرشەقامەکان و خوازیاری دەس لەکار کێشانەوەی ئەو بوون.
٢. ئیسراییل بەهۆی درێژەی شەڕی غەزەو کوشتاری بە ئەنقەست و لەڕادەبەدەری خەڵکی سیڤیلی فەڵەستین، لە ژێر گوشارێکی گشتی جیهانیدا بوو و هەیە. لەهەمان کاتدا، کێشە کەوتبووە نێوان دەوڵەتی ئیسراییل و ئیدارەی بایدن و ئەمریکا بە ئاشکرا دژایەتی سیاسەتەکانی نەتانیاهوی لەم شەڕەدا ئەکرد و تەنانەت دواهەمین جار، بەیانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژبە ئیسراییل ڤێتۆ نەکردو ئەم ساردوسڕییە لە نێوان ئەمریکا و ئیسراییل وای کرد نەتانیاهو سەفەرەکەی خۆی بۆ ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوە. بۆیە ئەبووا شتێک وا رووی بدابا کە ئیدارەی ئەمریکا ناچار ببێت هەڵوێست وەربگرێت و چاوپۆشی لە جیاوازییەکانی لەگەڵ ئیسراییل بکات  
٣. ئیسراییل پێویستی بەو ٦٠ ملیارد دۆلارە یارمەتییەی ئەمریکایە کە هێشتا لە کۆنگرە ڕاگیراوە و لەهەمان کاتدا چەندین ساڵە خوازیاری وەرگرتنی چەکی پێشکەوتوو وەک  فڕۆکەی ئیف ٣٥ە لە ئەمریکا و تا ئێستا ئەمە نەکراوە. بەڵام ئەم هێرشەی ئێران هەموو بەربەستەکانی وەلابرد.
٤. ئیسراییل هەوڵی ئەوەیە کە دونیای عەرەب نەک هەر دوژمنایەتیان وەڵا بنێن بەڵکو تەنانەت هاوپەیمان لە ناویاندا بدۆزێتەوە بەتایبەت وڵاتانی هاوسێی ئیسراییل وەک ئەردەن و میسر و هەروا عەرەبستان سعوودی. بەڵام هەنگاونان لە دوژمنی بۆ هاوپەیمانی کارێکی ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر عەرەبەکان هەست بە ترس نەکەن. بۆیە ترساندنی وڵاتانی عەرەبی بە ئێران، باشترین ئامرازی پێویست بوو بۆ ئیسراییل. ئێستا ئیسراییل بەدوای ئەم هێرشەی ئێران ئەتوانێت بە دونیای عەرەب بسەلمێنێت کە ئێرانێکی خاوەن ئەو هەمووە چەک و چۆلە و خاوەن ئەو هەمووە سەگ و گورگە لە ناوچەکە، مەترسییەکی ستراتیژییە بۆ سەر ئەوانیش. یارمەتی دانی پێرەشەوی ئەردەن لە خستنەخوارەی دڕۆنە ئیرانییەکان لەسەر خاکەکەی یەکەم هەنگاوی لەم چەشنەیە.
 
لەمەولا چی رووئەدات؟
ئێستا ئیسراییل لە پێگەیەکی بەهێزترە لەجاران و ئەتوانێت لەسەرخۆ و بە پشوودرێژی، ئامانجەکانی خۆی لە ئێران دەستنیشان بکات و لەسەر وڵامدانەوە بڕیار بدات. بەڵام پێناچێت ئیسراییل لە وڵامدانەوە بە ئێران پەلە بکات چونکە بڕیاربەدەست لەم پرسەدا تەنیا نەتانیاهو نییە بەڵکو کابینەی شەڕی ئیسراییلە. هەروەها ئیسراییل ئێستا لەبەرەی غەزە و لە باکورو سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان لەگەڵ حیزبوڵا لە شەڕدایە.
لەهەمان کاتدا ئیسراییل ئەیهەوێت بەم هێرشە بێ ئازارەی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک رێکلام بکات و بە رۆژئاوای بفرۆشێتەوە. هەوڵئەدات کە زۆرتر لە رۆژئاوا و بەتایبەت لە ئیدارەی باج وەرگرێت و بەمجۆرە تێچووی شەڕەکەی غەزەش بخاتە ئەستۆی ئەوان. هەروا ئەبێت پرسەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان تاووتوێ بکرێت و پرسی ئاسایشی ئیسراییل جارێکی دیکە بکرێتەوە بە پرسێکی سەرەکی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. لە درێژەیدا ئیسراییل بەرەیەکی دژبە ئێران لە وڵاتانی رۆژئاوا ناوچەکە بۆ خۆی دەستەبەر بکات. جا ئەوسا و لەهەلومەرجێکی ئاوا گونجاودا، وڵامێکی گونجاوی بۆ ئێران ئەبێت. 
دەرئەنجام
* دوای ئەو لێدوانەی سەرەتای هەگاری، شەپۆلی هێرشی درۆن و مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێکرد و زیاتر لە 200 درۆن و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران، بەڵام زۆربەیان بەر لەوەی بگەنە نێو خاکی ئیسرائیل تێکشکێندران.
* ئێستا ئیسراییل لە پێگەیەکی بەهێزترە لەجاران و ئەتوانێت لەسەرخۆ و بە پشوودرێژی، ئامانجەکانی خۆی لە ئێران دەستنیشان بکات و لەسەر وڵامدانەوە بڕیار بدات. بەڵام پێناچێت ئیسراییل لە وڵامدانەوە بە ئێران پەلە بکات چونکە بڕیاربەدەست لەم پرسەدا تەنیا نەتانیاهو نییە بەڵکو کابینەی شەڕی ئیسراییلە. هەروەها ئیسراییل ئێستا لەبەرەی غەزە و لە باکورو سنوورەکانی لەگەڵ لوبنان لەگەڵ حیزبوڵا لە شەڕدایە.
* کەواتە ئامانجی سەرەکی ئێران لەم هێرشە،هاشەو هوشەکردن و گەوجاندنی لایەنگرانیخۆی هەم لەناوخۆی ئێران و هەم تاقم و گروپەتیروریستیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە و“شەوێک” زیاتر نەبوو و هاوکات بە وڵاتانیدەوروبەر نیشان بدات کە خاوەنی چجبەخانەیەکەو کارێکیش نەکات ئیسراییلتووڕەتر بێت و ئەوەندەی دیکە تۆڵەیان لێبکاتەوە.
زیاتر