ژنانی پەرلەمانتاری هەرێم بۆ تەیف سامی: داوای چارەسەری خێرا بۆ ئەم نا بەرپرسیارەتی و بڕیارە ناڕەوایە دەکەین

  2025-06-04  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژنانی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنن، کە ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران بڕیارێکی سیاسیە و سزادانی مووچەخۆرانی هەرێمە و دەبێت دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دەستوریی بدات تا خەڵکی کوردستان نەبنە قوربانی بڕیارە سیاسییەکان.

دەقی پەیامی ژنانی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق

(بەتایبەت وەزیری دارایی طیف سامی)
 لەڕوانگەی بەرپرسیاریەتیمان بەرامبەر بەڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانی پەیامێک  ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین .
لە کاتێکدا کە پێدانی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران یەکێک لە گرنگترین داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بووە، بڕیاری بڕینی لە لایەن  وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی  
خاتو طیف سامی، ئەمە بڕیاڕێکی سیاسیە و سزادانی  مووچەخۆران و هاوڵاتییانی  هەرێمی کوردستانە..
بڕیاری ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، لە کاتێکدایە کە بەرەو جەژنی قوربانی پیرۆز دەچین، کە جەژنی قوربانیکردن و لێخۆشبون و دەستگیرۆیکردنی مسوڵمانانە، پێچەوانەی بنەما سەرەتاییەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مافی مرۆڤە و ده ستورى عيراقى فيدرال 
حکومەتی عێراقی و وەزیری دارایی، کاتێک واژۆییان خستە سەر بڕیارێکی نادەستوریی و مافی سەدان هەزار موچەخۆری هەرێمی کوردستانیان ڕاگرت، بیریان لە سفرەی بەتاڵی جەژن و گیرفانی خاڵی باوک و دایکی هەزاران مناڵی بێناز نەکردەوە.
بڕیارەکە پێشێلکردنێکی ڕوونی  دەستوری دەوڵەتی عێراقە پشت بەستن بە مادەی ١٤ و ١٠٦  دەستور ،  ماددەکانی پەیوەندیدار بە یەکسانی هاووڵاتیانی عێراق  بۆ مافەکانیان.
  بڕیاری نەناردنی موچە پەیوەستکراوە بەکێشە سیاسیەکانەوە،  ئەنجامی کاری حکومەتێکە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات.
داواکارییەکانی ئێمە وەک ژنانی پەرلەمانتاری کوردستان:
 ١- داوای چارەسەری خێرا بۆ ئەم نا بەرپرسیارەتی و بڕیارە ناڕەوایە  بە نەناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین.
 ٢- بانگەواز  بۆ حکومەتی فيدرالى  عێراقى  و بەتایبەتی بەرێز محمد شیاع سودانی بۆ،ئەوەی مافی هاوڵاتییان بەدەستور بپارێزرت نەک پشت بەستن بەبڕیارە سیاسیەکان.
لەکۆتاییدا، داواکارین  دادگای فیدراڵی  ببڕیاری دادپەروەرانە و ده ستورى  بدەن، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان نەبن بە ئامانجی بڕیاری سیاسی.
هەروەها داواکارین لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن تاوەکو چیدی فەرمانبەران و مۆچەخورانی هەرێم   مافخوراو  و بێ موچە نەبن 
ناوی پەرلەمانتاران
١-پەیام احمد محمد 
٢-منیرە عوسمان علی
٣-ئالا نوری
٤-ریزان شیخ دلیر
٥-سمیرە اسماعیل 
٦-گولنازعزیز
٧-شوکریە ڕسوڵ
٨-نسرین جمال
٩-گێلاس محي الدین
١٠-سە رگول رضا حسن
١١-شلیر رشید
١٢-مهاباد محمد امین
١٣-شلیر محي الدین
١٤-ئاشناعبداللە
١٥-کوێستان کریم
١٧-نهلە محمد سعداللە
١٨-هاژە سلیمان مصطفی
١٩-گولستان سعید محمد
٢٠-نسرین محمد صالح
٢١-شادی نەوزاد وهاب
٢٢-ویداد حەمە غەریب
٢٣-سۆزان محمد محمد ئەمین
٢٤- سەلمە فاتیح تۆفیق
٢٥-نازەنین حسین فیض ٲللە
٢٦-شلیر غفور صالح
٢٧- بڵێسە جەبار فەرمان
٢٨- کوردستان پیرداود
٢٩-ڕۆژیدە عبدلقادر
٣٠-لیزا فەلەکەدین کاکەیی
٣١-أحلام اسعد محمد زێدبەگی
٣٢-  پەیمان عبدالکریم


ڕیکلام